English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ به‌شى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه‌ له‌گه‌ڵ به‌هه‌رێم كردنى شاره‌كه‌یانن
2019-03-10 [09:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی (ئەل عەھد نیوز)، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠١٩، کەریم ئەلشەواک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە رایگەیاندووە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی بەسرە بە نیازن ٢ سکاڵا دژی حکومەتە پێشووەکانی عێراق تۆمار بکەن لەبەر کەمتەرخەمی و پشت گوێخستنی بەھەرێم کردنی شاری بەسرە .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە  تا ئێستا چوار داواکاری لەلایەن ٣ بەشی ئەنجوومەنی شاری بەسرە پێشکەش بە حکومەتە پێشووەکانی عێراق کراوە تا ھەرێمی بەسرە دابمەزرێنن.

لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، ئەلشەواک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی رایگەیاندووە" سێ بەشی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە چوار داواکاری پێشکەشی حکومەتە پێشووەکانی عێراق کراوە و ئەنجوومەنی وەزیران ھیچ وەڵامێکیانی نەداوەتەوە .

ھەروەھا ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوو تۆمەتبار دەکات بە جێبەجێ نەکردنی بڕیاری لێژنەی ھەڵبژاردن، کە ١٦ ملیار دیناریان تەرخان کردووە تا بەرەو قۆناغی دووەم ھەنگاو بنێن.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ھەموو یاسا و رێگا رەسمی و یاساییەکان تەواو کراوە بۆ دروستکردنی ھەریمی بەسرە تەنھا ڕازی بوونی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە لەسەر ئەو بڕەی تەرخان کراوە بۆ لێژنەی ھەڵبژاردن تا ڕاپرسی گشتی بکرێت.

کەریم ئەلشواک جەختی لە سووربوونی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرەی کردەوە کە ئەوان بە نیازن دوو سکاڵا لە دژی حکومەتی پێشوو بکات یەکیان بۆ وەڵام نەدانەویان بە داواکاری ئەندامانی ئەنجوومەنەکە .

دووەمیان بۆ نەدانی ئەو پارانەی کە تەرخان کراوە و ئاماژەی بۆ ئەوەدا کە سێ بەشی ئەنجوومەنەکە لەگەڵ بەھەرێم کردنی شاری بەسرەن.

 

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 5404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad