English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی گیان لەدەستدانی یازدە شیرەخۆرە وەزیری تەندروستی ئەم وڵاتە دەستی لەکارکێشایەوە
2019-03-10 [09:24 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە ھۆی گیان لەدەستدانی ١١ شیرەخۆرە لە نەخۆشخانەیەکی گشتی، وەزیری تەندروستی تونس، عەبدولرەئوف شەریف دەستی لەکارکێشایەوە.

سەرۆکوەزیرانی تونس، یوسف شاھد رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەکەی وەزیری تەندروستی، عەبدولرەئوف شەریف-ی پەسەندکردووە.

یوسف شاھد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، ھەروەھا داواکاری گشتیش لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات و ھەر بەرپرسێک کەمتەرخەم بووبێت، سزا دەدرێت.

ھاوکات وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی لە رووداوی گیانلەدەستانی ١١ شیرەخۆرەکەدا دەستپێکردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە پێشبینی دەکرێت ئەو شیرەخۆرانە لە ئەنجامی پیسبوونی خوێن کە بووەتە ھۆی دابەزینی سووری خوێن گیانیان لەدەستدا بێت.

وەزیری دەستلەکارکێشاوەی تەندروستی تونس، عەبدلرەئوف شەریف سەربە بزووتنەوەی مەشروعە کە لە کۆی ٢١٧ کورسی پەرلەمان، خاوەن ١٦ کورسییە.





ئەم هەواڵە 9517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad