English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیدان ته‌نیا مه‌رجێكی هه‌یه‌ بۆ ریال مه‌درید
2019-03-10 [09:50 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژنامەی ABCی ئیسپانی، رایگەیاند زەینەدین زیدانی ئەفسانەی فەرەنسی ئامادەیە وەک راھێنەر بگەڕێتەوە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و دەڵێت "بەڵام زیدان مەرجێکی بۆ سەرۆکی ریال مەدرید ھەیە".

ئەو رۆژنامەیە، باس لەوە دەکات کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید پەیوەندی بە زیدانەوە کردووەو داوای لێکردووە جارێکی دیکە بگەڕێتەوەو پۆستی راھێنەرایەتی یانەکەی وەربگرێتەوە، زیدانیش رازی بووە، بەڵام مەرجێکی بۆ سەرۆکی ریال مەدرید داناوە.

لەبارەی ئەو مەرجەوە ئەو سەرچاوەیە دەڵێت "زیدان بە پێرێزی گوتووە تاکە مەرجی من ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ ئیدین ھازارد بکەی، تەنانەت ئەگەر بە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆش بێت".

ئیدین ھازارد، ئەستێرەی بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، یەکێکە لەو یاریزانانەی ھەمیشە زیدان بە تواناکانی سەرسام بووەو چەندینجاریش ھەوڵیداوە گرێبەستی لەگەڵ بکات. خودی ھازاردیش ئەوە ناشارێتەوە کە یەکێک لە خەونەکانی یاریکردنە لە ژێر سەرپەرشتی زیدان و ھەروەھا یاریکردنە بۆ ریال مەدرید.





ئەم هەواڵە 9640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad