English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و ئه‌ركی ریال مه‌درید قورسه‌
2019-03-10 [09:53 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ەمشەو یەکشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی ٢٧ی خولی ئیسپانیادا، یانەی ریال مەدرید ئەرکێکی قورسی ھەیە، کاتێک دەبێتە میوانی یانەی ڤایادۆلید.

ئەمشەو کاژێر ١٠:٤٥ بە کاتی باشووری کوردستان، ڤایادۆلید میوانداری ریال مەدرید دەکات. ئەرکی ئەمەی دوایی قورسە، چونکە بێجگە لەوەی ھەفتەی رابردوو ماڵئاوایی لە ھەردوو پاڵەوانێتی جامی شای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ کردووە، لە یاری ئەمشەودا لە تواناکانی کۆمەڵێک لە یاریزانەکانیشی بێەبش دەبێت، بەھۆی پێکان یان سزادانیانەوە.

ریال مەدرید لەم یارییەدا بێبەش دەبێت لە تواناکانی سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی، بەھۆی وەرگرتنی ٥ کارتی زەرد، ھەروەھا ھەریەک لە یاریزانەکانی، کارفاخال، ڤینیسیۆس، ڤاسکێز، یۆرێنتی و گاریس بەیڵیش بەھۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەودا بکەن.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٤٨ خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی لیگای گرتووە و ڤایادۆلیدیش لە پلەی ١٦دایە، کە خاوەنی ٢٦ خاڵە.





ئەم هەواڵە 5716جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad