English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە دیاری بەخشییە منداڵی بێ سەرپەرەشتیار و سه‌ردانی قوتابیانی شه‌هیدی كرد
2019-03-10 [02:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە بەشداری مەراسیمێکی خانەی نەوجەوانانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کرد کە سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە.

 ئەم مەراسیمە کە بە بەشداری بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی ئەنجام درا، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریی قوتابیانی محەمەدی ماجدی پێشکەش بە زیاتر لە ٥٠ منداڵی بێ سەرپەرشتی خانەکە کرد.

ئەم دیاریانەی کە لە لایەن قوتابیانی پۆلی ۱۱ی زانستی قوتابخانەی محەمەدی ماجدییەوە دابین کرابوون، جلوبەرگی ڕازاوەی کوردی بوو کە بە بۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی نیشتمانییەوە پێشکەش بە منداڵانی بێ سەرپەرەشتیار کرا.

هه‌ر ئەمڕۆ یەکشەممە پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕۆژى جلوبەرگى نیشتمانی سەردانى قوتابخانەى سەروەرانى نێودەوڵەتى لە شارى هەولێر کرد.

لە مەراسیمێکدا دوو قوتابى کە لە پێشوازی وەزیرى پەروەردە وەستابوون، باسى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى مەراسیمەکەیان بۆ باس و منداڵانى شەهیدى شەڕى دژ بە داعشیان کە لە نیو قوتابخانەکە دەخوینن پێ ناساند.

لە درێژەى مەراسیمەکەدا، قوتابیانى قوتابخانەکە هەردوو سروودى (ئەى ڕەقیب) و (ئێمە نەوەى  سەروەران)ـیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان وەزیرى پەروەردە هاوڕا لەگەڵ بەرێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر دیارییان پێشکەش بە منداڵانى شەهید کرد.  مەراسیمەکە بە واژووکردنى کتیبى "بەخت" کە لە لایەن قوتابى "ئایە سەربەست"ـەوە نووسرابوو، کۆتایی پێ هات. ئایە بچووکترین کچى کوردە کە ئەم ڕۆمانەى بە زمانى ئینگلیزى نووسیوە.

پاشان وەزیرى پەروەردە هەر بەو بۆنەیەوە سەردانى قوتابخانەى (زیارى هاوڕێ)ی بنەڕەتى تێکەڵاو لە شاوێش کرد کە قوتابیانی قوتابخانەکەوە چەندین چالاکییان بە بۆنەى ڕۆژى جلوبەرگى نیشتمانییەوە ئامادە کردبوو.





ئەم هەواڵە 1126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad