English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین بەكارهێنانی فڕۆكەی بۆینگ بۆ گەشتەكان ڕادەگرێت
2019-03-11 [05:30 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی فڕۆکەوانی چین بڕیارێكی دەركرد، لەبڕیارەكەدا بەکارهێنانی فڕۆکەی جۆری (بۆینگ 737 )ی راگرت و داواشی لە کۆمپانیا نێوخۆییەکانی كرد ئەو فڕۆکەیە بۆ گەشتە ئاسمانییەکان بەکارنەهێنن.

 

ئەوەی بووە هۆی دەركردنی بڕیارەكەی دەستەی فڕۆكەوانی چین کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بۆینگ 737 لە ئەسیوپیا و گیانلەدەستدانی 157 کەس لە سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە.
 
کەوتنی فڕۆکە ئەسیوپییەکە دووەم رووداوی کەوتنی فڕۆکەی بۆینگ 737 بوو لە 5 مانگی رابردوودا، مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو فڕۆکەیەکی هەمان جۆری سەر بە کۆمپانیای لیۆن ئێر لە ئەندەنووسیا، دوای 13 خولەک لە فڕینی کەوتە خوارەوە و 189 کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا.
 
دەستەی فڕۆکەوانی چین هۆشداریی دەداتە کۆمپانیاکان لە بەکارهێنانی ئەو فڕۆکەیە تاوەکو ئەو کاتەی خۆیان دایدەنێن، لەسەر ئەو پرسەش پەیوەندی بە کۆمپانیای بۆینگ و ئیدارەی فڕۆکەوانی ئەمریکی دەکەن بۆ سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکان.
 
دەستەی فڕۆکەوانی چین راشیگەیاند: "دوای ئەو دوو رووداوەی فڕۆکەی 737ـی بۆینگ، جۆرێک لە گومانیان لا دروستبووە لەبارەی کێشە لەو جۆرەی فڕۆکە".




ئەم هەواڵە 5368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad