English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێڕاق
2019-03-11 [06:02 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆك كۆماره‌ به‌ مه‌به‌ستی دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێڕاق گه‌یشته‌ ئه‌م وڵاته‌. 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیرنای ناوخۆی ئێران، روحانی پێش سه‌ردانی بۆ عێڕاق وتبووی: بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی كاڵا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ به‌لای كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ و حه‌ز ده‌كه‌ین په‌ره‌ به‌ پردی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌مان و عێڕاق بده‌ین.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌دا دیدار بكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێڕاق و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها عه‌لی سیستانیی مه‌رجه‌عی ئایینیی خاوه‌ن پێگه‌ی ئه‌م وڵاته‌.

پێده‌چێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران، عێڕاق له‌ چاوی حكومه‌تی ئێرانه‌دا بووبێت به‌ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ ئاست ئاڵوگۆڕی كاڵا و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه‌.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئێرانیی ماوه‌یه‌ك پێشتر وتبوویان له‌ هه‌وڵدان له‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێڕاقدا له‌ دراوی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ڵك وه‌رگرن له‌ جێگه‌ی دۆلار.





ئەم هەواڵە 5410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad