English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە سەد ملیۆن تەن نایلۆن فڕێدراوەتە نێو زەریاکان
پیس کردنی دەریا بە هۆی فڕێدانی نایلۆن
2019-03-11 [12:44 PM]

​ZNA- هەولێر


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لە ساڵی ٢٠٥٠دا رێژەی نایلۆن لە نێو زەریاکاندا لە رێژەی ماسییەکان تێپەڕێت.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێکدانەوەیەکدا دەڵێت هەتا ئێستا زیاتر لە سەد ملیۆن تەن نایلۆن فڕێ‌دراوەتە نێو ئاوە ئازادەکان و ئەم پیسیە هەموو ساڵیک ١٠ ملیۆن تەن زیاد دەکات.

چاودێران و لێکۆڵەران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە یاسا و رێسا نێو دەوڵەتییەکان بۆ پێش‌گرتن بەم رەوتی پیس‌کردنی ژینگەیە نەخراونەتە کار.

چوارمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژینگە‌پارێزیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە "نایرۆبی" پێتەختی کینیا ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئازار دەستی پێکردووه و هەتا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی پلە‌باڵای وڵاتانی جیهان لەنێویاندا سەرۆک‌کۆماری فەرەنسا، وزیری ژینگەی ئەڵـمانیا و دەیان کەس لە رێبەران و وەزیرانی وڵاتان لەم کۆڕبەندە دا بەشدارن.





ئەم هەواڵە 5386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad