English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبدولعەزیز بوتەفلیقە دوای دوو ھەفتە گەڕایەوە وڵاتەکەی
2019-03-11 [12:46 PM]

​ZNA- هەولێر


لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی جەزائیردا ھاتووە، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، سەرۆکی جەزائیر، دوای  وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری جنێڤ لە سویسرا کە ماوەی دوو ھەفتەی خایاند، گەڕایەوە وڵاتەکەی.

لە راگەیەندراوەکەدا، وردەکاریی زیاتر لەبارەی تەندروستی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە نەخراوەتەڕوو.

مانگی شوباتی رابردوودا، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە رایگەیاندبوو، بۆ جاری پێنجەم خۆی بۆ سەرۆکایەتیی جەزائیر کاندید دەکاتەوە، ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی ناڕەزاییەتی و خۆپیشاندان لەو ولاتە لە کاتێکدا، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە لە ساڵی ١٩٩٩وە لەسەر کورسیی دەسەڵاتە، چوار خولی تەواو سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.





ئەم هەواڵە 5407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad