English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی: ئێمه‌ ناهێڵین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق كه‌موكوڕی تێدا بکرێت
2019-03-11 [04:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەمە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا گفتوگۆی باشمان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کرد و لە سەر هەموو شت کۆک بووین و من لەو گفتوگۆیەدا هیچ ڕای جیاوازم نەبینی.

روحانی گوتیشی، ئێمە وڵاتی عێراق بە وڵاتێکی گرینگی ئیسلامی و عەرەبی دەزانین و عێراق دەتوانێت دەوری تایبەت ببینێت بۆ لێکنریککردنەوەی وڵاتانی هەرێمی. ئێمە پێمان باشە لەگەڵ عێراق دوو وڵاتی یەکگرتوو بین نەک بەو مانایەی کە دژی وڵاتێکی دیکە یەک بگرین بەڵکوو بەو مانایەی وڵاتانی دیکه‌ش لە دەوری خۆمان کۆ بکەینەوە.

باسی له‌وه‌ كرد، ئێمە لە عێراق هەست دەکەین لە وڵاتی خۆمانداین لە بەر ئەوەی پێوەندی نێوان دوو وڵات لە باری فەرهەنگی و ئایینی و سیاسییشەوە پێوەندییێکی مێژوویی و قووڵە و ئێمە واز لەو په‌یوه‌ندییه‌ ناهێنین.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پێوەندیی نێوان بەغدا و تاران بە قازانجی هەردوو گەلی ئێران و عێراقە و ئێمەش ناهێڵین ئەو په‌یوه‌ندییه‌ كه‌موكوڕی تێدا بکرێت. ئێمە لە هەموو بوارەکاندا توانای پێشکەوتن و سەرمایەدانەریمان هەیە و لە بواری نەوت و غازت و کارەبا و کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی و دەوڵەمەندکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەکان و پێشخستنی جادەسازی و هێڵی ئاسن و مەلەفی ژینگەش هاوکارییەکانمان فراوان دەکەین.

روونی كرده‌وه‌، هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا شەڕی تیرۆریان کردووە و ئێرانیش پێ خوشحاڵە کە لەم ساڵانەی دواییدا لە شەڕی دژ بە تیرۆر یارمەتیی عێراقی داوە.

لە کۆتایییدا حەسەن ڕۆحانی باسی له‌وه‌ كرد، ئەم سەردانە لای ئێران زۆر زۆر گرینگە و هیوادارن سەردانەکە ببێتە خاڵێک بۆ قووڵ کردنەوەی پێوەندی نێوان دوو وڵاتی دۆست واتا ئێران و عێراق.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 9028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad