نووسینی: دڵشاد مەولوود
هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، چوار ساڵى سه‌ختى تێپه‌ڕاند. چوار ساڵى پڕ له به‌رگرى و قاره‌مانێتى. به‌رگرى نه‌ك ته‌نيا له سنووره‌كانى كوردستان، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م به‌ها مرۆڤايه‌تييه‌كان و به‌رگرى له خودى مرۆڤايه‌تى. داعش ته‌نيا هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك نه‌بوو، كه يهخهى كوردستانى گرتبوو، به‌ڵكو بهڵايهك بوو، ئامانجى بوو ته‌واوى جيهان بكاته گۆمى خوێن و له مووسڵ و ره‌ققه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكاش ده‌كرد و هه‌ر به جددى ببوه هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى. هێزى پێشمه‌رگه له مه‌يدانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و داعشدا توانى قاره‌مانانه ئه‌ركه مێژووييه‌كه‌ى خۆى به وره‌ى به‌رز و له ژێر رابهرايهتى و فه‌رمانده‌يى سه‌رۆك مسعود بارزانييدا جێبه‌جێبكات. ئێستا له قۆناغێكى نوێداين، قۆناغى دواى شه‌ڕى داعش، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پێويستى به‌وه‌يه، ته‌پوتۆزى شه‌ڕ بته‌كێنێت و كاتى ئه‌وه‌يه ريزه‌كانى خۆى رێكبخاته‌وه و زياتر بۆ هه‌ر مهترسييهكى ديكه له داهاتوو خۆى ئاماده بكات. يه‌كێك له‌و ئاماده‌كارييه پێشوهختانهى پێويسته، له‌به‌رچاو بگيرێت، پرسى رۆشنبيرى و هۆشيارى پێشمه‌رگه و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مه‌عنه‌وى و راده‌ى رۆشنبيرى و هۆشيارى هێزى پێشمه‌رگه‌يه. هۆشيارى و رۆشنبيرى سه‌ربازى، ده‌روونى، كۆمهڵناسيانه، مێژوويى و ته‌نانه‌ت ئابوورى و سياسى بۆ هێزى پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ر و تاك به تاكى پێشمه‌رگه پێويسته. چونكه شه‌ڕ راسته چه‌كى تێدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام چه‌كى ديكه‌ى كاريگه‌ر هه‌يه، كه ره‌نگه مه‌ترسييه‌كانى زۆر زياتر بن له شه‌ڕى مه‌يدانى، ئه‌ويش شه‌ڕى ده‌روونى و شه‌ڕى فه‌رهه‌نگييه، كه دوژمنانى كورد و كوردستان به‌رده‌وام له رێگه‌ى ميديا و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ئاراسته‌ى ريزه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورديى ده‌كه‌ن و به تايبه‌تيش ئاراسته‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى ده‌كه‌ن. بۆ به‌رگرتن له‌و شاڵاوه فهرههنگييهى دوژمن، پێشمه‌رگه ته‌نيا به خۆرۆشنبيركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشيارى ده‌توانێت به‌ره‌نگارى ئه‌و شاڵاوه‌ى دوژمنان ببێته‌وه. بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجه، هێزى پێشمه‌رگه پێويستى به گرتنه به‌رى رێككارى گرنگ هه‌يه. له‌وانه: *كردنه‌وه‌ى خولى هۆشيارى و رۆشنبيرى و دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى تايبه‌ت به‌و جۆره خولانه. *دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيژى تايبه‌ت به هێزى پێشمه‌رگه كه سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوون بێت بۆ پرسه سه‌ربازييه‌كان و ستراتيژه ئه‌منييه‌كان. *ده‌ركردنى گۆڤار و بڵاوكراوه‌ى خوليى تايبه‌ت به زانستى سه‌ربازى و رێكخستن و رۆشنبيرى پێشمه‌رگه. *دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ميديايى تايبه‌ت به پێشمه‌رگه، كه ببێته ده‌نگ و ره‌نگى پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها ببێته پردى په‌يوه‌ندى نێوان پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رى گه‌ل. ئه‌م رێككارانه ده‌كرێت ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه بكه‌ن له رووى مه‌عنه‌وى و ده‌روونييه‌وه، هه‌روه‌ها له رووى رۆشنبيرى و هۆشيارى گشتييه‌وه ئاستى پێشمه‌رگه به‌رز بكه‌نه‌وه و به جۆرێك پێشمه‌رگه ئاماده بێت له رووى فه‌رهه‌نگى و ده‌روونييه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ر شاڵاوێكى دوژمنان ببێته‌وه و سه‌ره‌نجام به‌رزى ئاستى رۆشنبيرى و فه‌رهه‌نگى پێشمه‌رگه كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ناوبانگى زياترى پێشمه‌رگه و رۆڵى پێشه‌نگانه‌ى هه‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌دا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad