English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاشكرابوو..نهێنی رەتکردنەوەی گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ ریال مەدرید
2019-03-12 [05:47 AM]

ZNA- ھەولێر


رامۆن کالدیرۆن، سەرۆکی پێشووی یانەی ریال مەدرید دووپاتیدەکاتەوە کە سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدرید گەڕانەوەی خۆسێ مۆرینیۆی رەتکردووەتەوە.

پێش راگەیاندنی گەڕانەوەی زینەدین زیدان بۆ ریال مەدرید مۆرینیۆ یەکێک لە پاڵێوراوە بەھێزەکان بوو، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پۆستی راھێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.

کالدیرۆن بە تۆڕی ھەواڵی سکای سپۆرتی راگەیاندووە، سەرکردایەتی ژوور جل گۆڕینی ریال مەدرید گەڕانەوەی مۆرینیۆی رەتکردووەتەوە.

ئەو سەرۆکەی پێشووی یانەی شاھانە دەڵێت، مۆرینیۆ بە چەند کێشەیەکەوە لە ریال مەدرید رۆیشت، لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر گەڕانەوەی ئەو کێشانە باسکراون.

رامۆن کالدیرۆن زیاتر دەڵێت، مۆرینیۆ راھێنەرێکی باشە و ژمارەیەکی نازناوی بردووەتەوە، بەڵام بەشێک لە سەرکردایەتی یانەی شاھانە دژی گەڕانەوەی ئەو راھێنەرە بوون بۆ یانەکە.

دەربارەی گەڕاندنەوەی زیدان بۆ یانەکە، سەرۆکی پێشووی ریال مەدرید گوتی، یاریزانەکان ئەویان خۆشدەوێت و دەتوانێت گۆڕانکاری بکات، ھەروەھا ھاندەرانیش ئەو راھێنەرەیان خۆشدەوێت بەتایبەت کە سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەریەک بردووەتەوە.


رووداو





ئەم هەواڵە 10426جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad