ZNA-ههولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندووە کە پێکدادانێکی عەشائیری لە باکووری پارێزگای بەسرە روویداوەو کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە.
سەرچاوەکە بە بەغداد تودەی راگەیاندووە ، پێکدادانە لە نێوان عەشیرەت لە ناوچەی گەرمە لە باکووری پارێزگای بەسرە روویداوەو چەکی مام ناوەند و قورسی تێدا بەکارھاتووە.
ھەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە پێکدادانەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندووە و کوژراوو برینداری لێکەوتۆتەوە.
سەرچاوەکە روونیشیکردۆتەوە کە لە رووداوەکەدا بەدەیان خانووی ھاووڵاتیان و وێستگەیەکی سووتەمەنی ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووەو لەکاتی پێکدادانەکەشدا ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵیان داوە کۆتایی بە شەڕەکە بھێنن .
ئەم هەواڵە 9358جار خوێندراوەتەوە |