ZNA - هەولێر
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لە قەوارە و لایەنە سیاسییەکان دەکات، خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ناونووس بکەن.
مەعن هیتاوی، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوای لە قەوارە و لایەنە سیاسییەکان کرد، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سەردانی کۆمسیۆن بکەن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو لایەنانەی دەیانهەوێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەشدار بن، دەبێ تا ١٥ی مانگی ئایار ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رێکاری پێویست بۆ بەشداریکردن بگرنەبەر.
ئەم هەواڵە 9640جار خوێندراوەتەوە |