English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی هۆکارێکن بۆ توشبوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم
2019-03-12 [10:01 AM]

هەولێر _ ZNA



نەخۆشیی ڕۆماتیزمە بریتییە لە هەوکردن و داخورانی جومگەکان و زیاتر لە سەد جۆری ڕۆماتیزمە هەن، بە شێوەیەکی گشتیی نیشانەکانی پێکدێن لە ئازاری بەردەوام و ڕەقبوونی جومگەکان و سوربوونەوە و ئاوسانیان، لە هەندێک باریشدا دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی مەوداوی جوڵەی جومگەکان.

زۆر هۆکار هەیە کە ئەگەری توشبوون بە ڕۆماتیزمە زیاد دەکەن، جۆری ئەو خۆراکانەی کە ڕۆژانە دەخورێن یەکێکە لەو هۆکارانە.

ماڵپەڕی "Health and Human Research" ئاماژەی بە ژمارەیەک جۆری خۆراک کردووە، کە ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە زیاد دەکەن و لەلایەن پزیشکان و پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزمەوە خراونەتەڕوو، لەوانە:

- خواردنەوە کهولییەکان بە گشتی.

- خۆراکی دەستکاریکراو (Processed Foods).

- خوێ (ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر و بە بەردەوامی بخورێت).

-شەکر و هەموو بەرهەمێکی شەکر بە گشتی.

-گەنم و دانەوێڵەی پوختکراو (وەک برنجی سپی و بەرهەمەکانی ئاردی سپی).

وا باشە زیادەڕەوی نەکرێت لە خواردنی ئەم خۆراکانەدا بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزمە.





ئەم هەواڵە 9589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad