English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا بڕیارێكى ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه‌
2019-03-13 [10:24 AM]

ZNA- ھەولێر


حكوومەتی عێراق رایگه‌یاند، بەو بڕیارەی ئەمه‌ریکا پابەند نابێت، کە بزووتنەوەی نوجەبای سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

دوای ئەوەی میلیشیای بزووتنەوەی نوجەبا سەر بە حەشدی شەعبی لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا خرایە لیستی تیرۆرەوە، عادل عه‌بدولمه‌هدى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەند نییە بەو بڕیارەی ئەمه‌ریکا.

هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشى: حكوومەتی عێراق رێز لە سەرجەم گرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبی دەگرێت، کە لە شەڕەکانی دژبە داعش قوربانیان داوە.

ھەفتەیەک لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، میلیشیای "بزووتنەوەی نوجەبا" و فەرماندەکەی، ئەکرەم کەعبی خستە ناو لیستی تیرۆرەوە.





ئەم هەواڵە 9211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad