English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر له‌ 15 هه‌زار خانوو له‌ موسڵ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌
2019-03-13 [02:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان 15 هه‌زار خانوو له‌ ڕۆژئاواى موسڵ نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌، به‌مه‌ش دۆسیه‌ى  نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌م خانووانه ‌له‌ كاره‌كانى هێنانه‌كایه‌وه‌ى سه‌قامگیرى ده‌گه‌یێنێته‌ زياتر له‌ 30 هه‌زار كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترینه‌ له‌ عێراقدا.

پڕۆژه‌كه‌ 29 گه‌ڕه‌ك له‌ ڕۆژئاواى موسڵ  ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ زيانى زۆرى پێگه‌یشتووه‌ له ‌میانى شه‌ڕى ئازادكردنى شاره‌كه‌ له ‌ده‌ست داعش، شارى كۆنى موسڵ ده‌گرێته‌وه‌ له‌و شوێنه‌ى كه‌ پێشتر چه‌كداره‌كان خه‌لافه‌تیان تیایدا ڕاگه‌یاندبوو. وده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى 90 هه‌زار كه‌س بۆ خانووه‌كانیان.

محمدسدیق مه‌داوى، سه‌رۆكى به‌رنامه‌ى سه‌قامگیرى له‌ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وتی، ئه‌م پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ كارێكى گرنگ ویه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ خانه‌واده‌كان ئه‌وانه‌ى خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانیان له‌ موسڵ پاش سێ ساڵ له‌ گرفت وناهه‌موارى بارودۆخه‌كان.

 

وتیشی،  ئێمه ده‌زانین كارا ده‌بێت، له‌ میانى كاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانمان له‌ ڕه‌مادى وفه‌لوجه‌، هه‌روه‌ها به‌رتڵه‌ وبه‌عشیقه‌ له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وادا، ئێمه‌ بينويمانه‌ كه‌وا یه‌كه‌مین كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانووه‌كان چ كاریگه‌ریه‌كى بۆ گۆڕانكارى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا.

ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌درێت به‌وانه‌ى كه ‌له ‌دۆخێكى زۆر ناسك ژیان ده‌گوزه‌رێنن وه‌كو ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌وا ئافره‌ت تیایدا سه‌رۆك خێزانه‌، ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌وا لاوێك به‌رێوبه‌ر‌ى ده‌بات، ئه‌وانه‌ى كه‌وا كه‌م ئه‌ندامن، وهه‌روه‌ها ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌ تیاییدا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا‌ بژێو‌ى ژیانى په‌یداكردووه بێكاربووه‌ له‌م سێ ساڵه‌ى دوايدا.

به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌‌كان وه‌كو بنیاتنانه‌وه‌ وگه‌ج ديواره‌كان، دانانى پارێز بۆ ده‌رگا وپه‌نجه‌ره‌، كاره‌ كاره‌باییه‌كان وچاككردنه‌وه‌ى ئاو وئاوه‌ڕۆ كه له‌ ‌نێوكڕۆكى له ‌ئه‌ستۆگرتنى كاره‌كاندان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى‌ پێویستى تر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا كه‌مئه‌ندامن، وه‌كو ڕه‌مپه‌ ‌ وه ‌توالێتى گونجاوى دانيشتن بۆ كه‌مئه‌ندامان.

گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ست نيشان كراون به ‌ڕاوێژكارى له‌گه‌ڵ  حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان وئۆفیسى پارێزگا بنه‌ما له‌سه‌ر ژماره‌ى گه‌ڕاوه‌كان وئاستى ئه‌و زيانه‌ى كه‌به‌ر شوێنه‌كان كه‌وتووه‌.هه‌موو كاره‌كانى چاككردنه‌وه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندى خاوه‌ن خانوو <span lang="AR-SA"





ئەم هەواڵە 9259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad