English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئیسرائیل: هێزێكی نهێنی حزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچەی گۆلان ئاشكرا كراوه‌
2019-03-13 [02:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت یەکەیەکی نهێنی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشکراکردووە کە بەنیازە لەسەر هێڵی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و سوریا کاری دوژمنکارانە ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەڤیخای ئەدرعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەسەر تویتەرەکەی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بە زمانی عەرەبی دەڵێت نهێنیـیەکی حزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەکات، ئەویش هێزی "مەلەف جۆلانی" نهێنیـیە کە حزبوڵڵا دەیەوێت لە ڕێگەوەیە لە ناوچەی گۆلان لە دژی ئیسرائیل بەکاری بهێنێت.

وتیشی، عەلی موسا عەباس دەقدوق ناسراو بە ئەبو حسێن ئەلساجد سەرۆکایەتی هێزه‌كه‌ دەکات کە لە ساڵی 1983 وە چووەتە ڕیزەکانی حزبوڵڵا و چەند پـۆستێکی لە ناوچەی باشوری لوبنان گرتبووەدەست و پاشان لە ساڵی 2006 بەرەو عێراق ڕۆیشتووە وەک بەرپرسی کارەکانی حزبوڵڵا لەو وڵاتە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ناوی ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی ئەو هێزه‌ دەزانن کە هەندێکیان مەشق و ڕاهێنانیان پـێکراوە. دواتر حزبوڵڵا لە ئاکامی ئەم کارەی ئاگادارکردووە و هەروەها ئاگاهی بە حکومەتی سوریا دا و گوتی بەرپـرسیارێتی ئەم کارەی حزبوڵڵا لە ناو سوریا لە ئەستۆدەگرێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 5518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad