English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێرپەنجەی خوێن چەندین نیشانەی جیاوازی هەیە
2019-03-13 [11:48 AM]

هەولێر _ ZNA



نەخۆشیی لوکیمیا یان شێرپەنجەی خوێن، تووشی ئەو شانانە دەبێت کە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی خوێن، کولەکەی ئێسک و سیستەمی لیمفیی جەستە.

چەندین جۆری نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن هەن، هەندێکیان تەنها لە منداڵاندا دەردەکەوتن، لەلایەکی ترەوە، چەند جۆرێکی باوی لوکیمیا تەنها تووشی کەسانی پێگەیشتوو دەبن.

ماڵپەڕی "Health and Human Research" لە بابەتێکی پزیشکیدا ئاماژەی بە چەند نیشانەیەکی دەرکەوتنی نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن کردووە، لەوانە:

1- کەمخوێنی .(Anemia)

2-بە ئاسانی برینداربوون و خوێنبەربوون.

3-هەستیاریی جەستە بۆ هەوکردن و کەمبوونەوەی بەرگریی جەستە بەرامبەر بە توشبوون بە نەخۆشییە وەرزییەکان.

4-هەڵئاوسانی گرێ لیمفییەکان.

5-لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و کەمبوونەوەی کێشی جەستە.

6-ئازاری پەراسووەکان (لای چەپ و خوارەوەی پەراسووەکان).

7-ئارەقکردنەوەی نائاسایی لەکاتی خەوتنی شەواندا.





ئەم هەواڵە 9835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad