English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خووە هەڵانەی کە ددان وێران دەكەن
2019-03-13 [01:56 AM]

هەولێر _ ZNA



چەندین خوو هەن، بەبێ ئەوەی ئاگادار بین، بەڵایەكی گەورە بەسەر ددانەكانمان دێنن، بۆ ئەوەی ددانەكانمان بەباشی بمێننەوە پێویستە خۆمان لەو خووە هەڵانە بپارێزین كە بریتین لە:

1 - كرماندنی سەهۆڵ:

سروشتی و بێ شەكرە، ئەوەش وات لێدەكات وا بیر بكەیتەوە كە بێ زیانە، بەڵام كرماندنی شتی رەق و سارد، ئەگەری شكاندنی ددانەكان و ورووژاندنی شانە نەرمەكانی ناو ددانی هەیە. لەوانەیە ئەوەش ببێتە هۆی ددان ئێشەی درێژخایەن. هەندێك كەس قەڵەمەكانیان دەجوون، ئەوەش دیسان كاریگەری خراپ لەسەر ددان دروستدەكات.

2 - پێدانی شیر بەر لە نووستن:

هیچ كاتێك زوو نییە بۆ دەستكردن بە پاراستنی ددان، پێدانی مەمە شیر بە منداڵان بۆ ئەوەی بنوون، تووشی كلۆربوونی ددانیان دەكات.

3 - ددان جیڕكردنەوە لە كاتی نووستندا:

بە تێپەڕینی كات، ددانە جیڕە دەبێتە هۆی داخورانی ددانەكان و لاوازكردنیان و پەیداكردنی ئازار تێیاندا، هەروەها دەبێتە هۆی دروستكردنی ئازاری توند و تێكدانی جومگەی نێوان شەویلگەی سەرەوە و خوارەوە كە بە جومگەی لاجانگ ناسراوە.

هۆكاری سەرەكی ددانە جیڕە دڵەڕاوكێ و خووی نادروستی نووستنە.  هەندێ جار پێویست دەكات پاسەوانی شەوانە دروستبكەیت بۆ پاراستنی ددانەكان.

4 - كرماندنی نوقڵ و شیرینی:

زیانیان زیاتر دەبێت كاتێك دەكرمێندرێن، بە توندی بە ددانەكانەوە دەنووسێن، بەوەش پەیوەندییەكی نادروست لەنێوان شەكر و دداندا بۆ چەند كاژێرێك دروستدەبێت و دەبێتە رێخۆشكەرێكی گرنگ بۆ كلۆربوونی ددان.

5 - خواردنەوە گازییەكان:

هەر قوتوویەكی خواردنەوەی گازی 11 كەوچكی چا شەكری تێدایە، جگە لەوەش، ترشی فۆسفۆریك و ترشی ستریكیان تێدایە كە دەبنە هۆی سڕینەوەی ئەو توێكڵە رەق و پتەوەی ددانی داپۆشیوە و بە مینای ددان ناسراوە. لەبەر بوونی ئەو ترشانەش تێیاندا، خواردنەوەی ئەو جۆرانەش كە بێ شەكرن دەبنە هۆی كلۆربوونی ددان.

6 - هەڵپچڕینی شتومەك بە ددان:

هەڵپچڕینی شتومەكی كانزایی و پلاستیكی بە ددان، مەترسی شكان و لاوازبوونی ددانەكان دروستدەكات. با هەمیشە مقەست و قوتوهەڵپچڕی بچووكت هەبێت و با ددانەكان تەنیا كاری خۆیان بكەن كە خواردنە.

7 - چپسی پەتاتە:

بە تەنیا شەربەت و شیرینییەكان بە شەكرەكانیان ددان كلۆر ناكەن، ئەو نیشاستەیەی لە پەتاتەشدایە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێكی ترش و ددانەكان دادەخورێنێت. ئەگەریش پەتاتەكە لەنێوان ددانەكاندا بمێنێتەوە، مەترسییەكان لەسەر ددان زیاتردەکات





ئەم هەواڵە 9769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad