English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان عەتوف بەرھەمھێنانی فیلمە درێژەکەی تەواو کرد
2019-03-14 [09:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

راگەیاندنی بەرھەمەکانی دەرھێنەرو ئەکتەر شوان عەتوف رایگه‌یاند، دەرھێنەرو ئەکتەری دیاری سینەمای کوردی شوان عەتوف، بەرھەمھێنانی فیلمە درێژەکەی تەواو کردو لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ نمایشکردنی لەسینەماکانی کوردستانو عێراق.

 

شوان عەتوف دەرھێنەرو ئەکتەری دیاری سینەمای کوردی لەبارەی فیلمەکەوە وتی "فیلمی (پەیکەری دڵ) یەکەمین ئەزموونی بەرھەمھێنانی فیلمی درێژی منەو بەرھەمی کۆمپانیای کام پرۆدەکشنو میترۆنیۆم پڕۆدەکشنە".

 

فیلمەکە لەسیناریۆو دەرھێنانی شوان عەتوفو چیرۆکی عەبدولغەفار عەبدوڵاو سیناریۆی لوقمان سوخەندەرەو شوان عەتوف سیناریۆکەی داڕشتۆتەوە.

 

عەتوف روونیدەکاتەوە "فیلمەکە یەکەمین فیلمی میوزیکەڵی کوردییەو فیلمێکی رۆمانسی کۆمیدییە".

 

وتیشی "قۆناغێکی نوێ دەبێت لە مێژووی سینەمای کوردی، بەھێز و تواناوە کارمان بۆ بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە کردووە".

 

شوان عەتوف ئاماژە بەوە دەکات "بەرھەمھێنانی فیلمەکەی تەواو بووەو لەکۆتایی مانگی نیسانو سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لەسینەماکانی کوردستانو عێراق نمایش دەکرێتو پاشان فیلمەکە بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆییو نێودەوڵەتییەکان دەنێردرێت".





ئەم هەواڵە 9679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad