English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌رى شارى دهۆك راپه‌ڕین
2019-03-14 [10:22 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ١٤ ئاداری ١٩٩١ و لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ جەماوەری شاری دھۆک راپەرین و لە ماوەیەکی کورتدا تەواوی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعسیان پاک کردەوە.

رزگاربوونی دھۆک سەرکەوتنەکانی راپەرینی قایمتر کرد، قۆناغێکی نوێ بوو چونکە بە رزگاربوونی دھۆک ئیتر تەواوی ناوچەکانی بادینان تا دەگاتە سنوورەکانی تورکیا رزگاربوو.

جەماوەری دھۆک بەدەست دەزگا تۆقێنرەکانی بەعسەوە زۆریان چەشتبوو، ھەربۆیە گیانی مەقاوەمەتی ئەوان و پاڵپشتی پێشمەرگەکانی بەرەی کوردستانی وای کرد کە لەماوەیەکی کورتدا شاری دھۆک و ئۆردوگا زۆرەملێکانی دەورووبەری بکەونە دەستی گەلەوە، جگە لەوانە دھۆک بە یەکێ لە دەروازە گرنگەکانی کوردستانی عێراق دادەنرێت بەرووی جیھانی دەرەوەدا.

ھەر بۆیە ئازادکردنی دھۆک لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆی ساڵی ١٩٩١دا سەرکەوتنێکی تازەی جەماوەرو پێشمەرگە بوو بەسەر رژیمی لە ناوچووی بەعسدا، دھۆک ھەمیشە بە یەکێک لە مەڵبەندەکانی کوردایەتی و شۆڕش و بەرخودانەکانی بزافی رزگاریخوازی کوردستان دادەنرێت، کە لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆی ئەو ساڵەدا تاجی بەرخودانی لەسەرنا، ئەمڕۆش شاری دھۆک لەژێر سێبەری ئازادی و راپەڕیندا بە مەڵبەندێکی گرنگی رۆشنبیری و بازرگانی کوردستانی عێراق دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad