English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەلیل دوای ٣١ ساڵ بە خێزانە راستەقینەکەی شاد دەبێتەوە
2019-03-14 [10:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


خەلیل دوای ئەوەی بەھۆی کیمیابارانی ھەڵەبجەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا بەرەو ئێران ھەڵدێن، ئەوکات تەنھا ٩ مانگ دەبێت و لە شاری کرماشان دوای ئەوەی چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت لە خێزانەکەی دادەبڕێت. پاش ٣١ ساڵ جارێکی تر بە خێزانەکەی لە ھەرێمی کوردستان شاد دەبێتەوە.

خەلیل لەو ماوەیەدا لە ئێران لە لایەن خێزانێکی فارسەوە بەخێودەکرێت و ئەو راستییەشی لە ٢٠١٣دا پێ دەگوترێت، دوای ئەنجامی تێستی DNA  دەردەکەوێت کە رەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵەبجە و ئەوکات کەڵکەڵەی دۆزینەوەی خێزانە راستەقینەوەی لە ھەرێمی کوردستان دەکەوێت سەری.

لە لێدوانێکدا خەلیل ئاماژە بەوە دەکات ئەو بەگەڕانەوەی زۆر دڵخۆشە بەچەشنێک کە ناتوانێت ئەو ھەستەی دەربڕێت و دەڵێت "ئەو ھەستانەم بۆ دەرنابڕدرێت. بیدەنگی جوانترین ھەستە کە نیشانی بدەم. ئێستا وشەکان لە ھەستە قوڵەکانمدا شاراوەن، بەڵام بەیەک وشە دەتوانم بڵێم خۆشەویستی نیشتیمان شتێکی تر".

خەلیل دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ باوکە بەخێوکەرەکەیدا سەردانی مەزاری باوکە کۆچ کردووە راستەقینەکەی دەکات و بەقولپی گریانەوە تاجەگوڵینە لەسەر قەبرەکەی دادەنێت.

بەپێی گوتەی کەسە نزیکەکان لە باوکی راستەقینەی خەلیل، ناوبراو لەکاتی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە کە رۆژێک دێت کوڕەکەم سەردانی مەزارم دەکات، بەڵام ئەوکات بە فارسی قسە دەکات، ئەمەش وەک بەڵگەیەک بۆ ئەوەی کە ھەرگیز ئومێدی گەڕانەوەی کوڕە راستەقینەکەی لەدەست نەداوە.

خەلیل ساڵح باس لەوە دەکات ئەو ئامادەیە کە ھاوکاری ئەو کەسانە بکات کە خەڵکی ھەڵەبجەن و لە کەسوکاریان ون بوون و داوا دەکات دادگاکان کاری خۆیان بکەن لەوبارەیەوە.

ئەحمەد برای خەلیل-ە و باس لەوە دەکات ئەو کاتەی دوای ١٦ی ئادار چوونەتە کرماشان خەلیل-یان لێ ون بوو، بەڵام چیتر نەیانزانی ئەو چی بەسەرھاتووە.

 

667





ئەم هەواڵە 3946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad