English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات
2019-03-14 [10:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵێک لە ئارا دایە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانتارێکی پارتیش ئاماژە بە ھەوڵەکە ‌دەدات.

لە پەرلەمانی عێراقەوە ھەوڵێک ھەیە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و تا ئەوکاتەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا کۆدەنگی لەو بارەوە نییە، بەڵام لایەنەکان پێیان وایە کە ئەستەمە لەم کاتەدا پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدات.

ناسر یووسف، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند : "ھەوڵێک ھەیە لەو بارەوە،‌ بەڵام ھێشتا نەبووەتە بەرنامەی کار و دوو بۆچوونی جیاوازیش لەو بارەوە ھەیە و بەشێکیان پێیان وایە تا ئەوکاتەی ھەڵبژاردنەکان دەکرێت، ھەڵبوەشێنرێتەوە، بەشێکی دیکەش پێیان وایە کە دەبێت ئەنجومەنەکان بەردەوام کاری خۆیان بکەن".

ھەرلەم بارەوە، رێباز بێرکۆتی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر  رایگەیاند: "ئەنجومەنی پارێزگاکان دەزگایەکی شەرعیی ھەڵبژێردراون و دەزگایەکی چاودێریی حکوومەتن بۆ پرۆژەکان، بۆیە رەنگە ئەم ھەوڵە مەبەستێکی لە پشتەوە بێت".

گوتیشی: "ھیچ شتێکی فەرمی لەو بارەوە نییە".


باسنیوز





ئەم هەواڵە 3553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad