English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێسی دەچێتە مەدرید
2019-03-14 [10:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەچێتە مەدرید، لە شوێنی مەشق و راھێنانەکانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین خۆی بۆ دوو یاریی دۆستانە ئامادەدەکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، مێسی لە دووشەممەی داھاتووەوە لە ماوەی ٤ رۆژدا ٥ جار لە شاری وەرزشی ڤالدێبێباس کە تایبەتە بە ریال مەدرید، لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین مەشق و راھێنان دەکات بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤێنزوێلا، کە رۆژی ھەینی داھاتوو لە واندا میترۆ پۆلیتانۆ دەکرێت.

ئەمە جاری یەکەم نییە مێسی لە شوێنی مەشقەکانی ریال مەدرید راھێنان دەکات، پێشتر بۆ یاریی بەرامبەر ئیسپانیاش کە ساڵی رابردوو ئەنجامدرا لە ڤالدێبێباس مەشق و راھێنانی ئەنجامداوە.

دەرکەوتنی مێسی لە یارییەکەی بەرامبەر ڤێنزوێلا بەدرێسی ئەرجەنتین، یەکەمجار دەبێت دوای ماڵئاواییکردنی ئەرجەنتین لە مۆندیالی ٢٠١٨ـی رووسیا، لەسەر دەستی ھەڵبژاردەی فەرەنسا کە نازناوەکەشی بردەوە.

ئەرجەنتین خۆی بۆ کۆپا ئەمێریکای ٢٠١٩ ئامادەدەکات و رۆژی ٢٦ـی ئەم مانگەش یارییەکی دیکەی دۆستانە بەرامبەر مەغریب ئەنجامدەدات.





ئەم هەواڵە 10081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad