English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولوسی ئاكار: توركیا له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆیه‌ سیسته‌می  S-400وه‌رده‌گرێت
2019-03-14 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ژمارەیەک لێدوان، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌بیندرێت كاری ئاسایی له‌باره‌ی F-35وە به‌ڕێوه‌ده‌برێت و فڕۆكه‌وانه‌كانمان و كارمه‌ندانی چاككردنه‌وه‌مان له‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان. چاوه‌ڕوانین له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا، فڕۆكه‌كان بێنه‌ مالاتیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ژێرخانمان له‌ مالاتیا ته‌واوبووه‌.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسیارانی سه‌ربازی، خولوسی رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی وه‌رگرتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كی S-400 زۆر روونه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی زۆر جددی مووشه‌ك و ئاسمانییدایه‌.

گوتیشی، پێویست به‌ناو هێنان نییه‌، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شەی ئاسمانیی له‌ هه‌موو وڵاتانی ده‌ورووبەرمانه‌وه‌ دێت. ئه‌وه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو. پێویسته‌ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌. له‌ دوای 2011ه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌په‌له‌ هه‌بوو. بۆ ئه‌وه‌یش چووینه‌ لای ناتۆ. ناتۆش ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندای راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كی یه‌ك پاتریۆت بخه‌نەكار. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاتنه‌ ئینجه‌رلیك، عه‌نتاب و مەڕەش. نزیكه‌ی یەک ساڵ و شەش مانگ مانه‌وه‌ و دواتر گوتیان ده‌ڕۆین....". هەر بۆیە بەم خۆرە بەردەوام دەبین لە پرسی مانەوەمان بە گرتنەبەری رێوشوێنی کاتیی. لە نەوەدەکانەوە (سەدەی رابردوو) سوپای تورکیا کێشەی هەبوو لەوەی کە ئایا بەرگریی ئاسمانیمان چۆن دەبێت. لەم بارەیەوە زۆر کار ئەنجام درا. 2011 ئەم کارە دەستوبردی تيادا کرا. لەمەوە گەڕان بەدوا سیستەمێکدا بەپیی پێوەرەکان

خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا کە له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ و گوتی: "گوتیان كه‌ ئێمه‌ یه‌كێكین له‌و وڵاتانه‌ی له‌ باره‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێمان سپێردراون سه‌باره‌ت به‌ F-35 له‌ رووی دارایی و له‌ رووه‌كانی دیكه‌ به‌ باشترین شێوه‌ و بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێمان كردووە. پاره‌ و به‌شی هاوپشكی خۆمان داوه‌، په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه‌ نه‌خشه‌سازی ژماره‌یه‌ك له‌و پارچانه‌ی به‌ر ئێمه‌ كه‌وتووە و كه‌ره‌سته‌ی خاویان هی ئێمه‌ بێ كه‌موكوڕی به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان".

خولوسی ئاكار روونی كرده‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ژمارەیەک لێدوان، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌بیندرێت كاری ئاسایی له‌باره‌ی F-35وە به‌ڕێوه‌ده‌برێت و فڕۆكه‌وانه‌كانمان و كارمه‌ندانی چاككردنه‌وه‌مان له‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان. چاوه‌ڕوانین له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا، فڕۆكه‌كان بێنه‌ مالاتیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ژێرخانمان له‌ مالاتیا ته‌واوبووه.

 

aa

 





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad