English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەنیاهۆ و ئه‌ردۆغان یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
2019-03-14 [01:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هێرشی كرده‌ سه‌ر نه‌تانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سته‌مكار له‌ جیهاندا هه‌بێت ئه‌وه‌ نه‌تانیاهۆیه‌، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌تانیاهۆ وتی، ئەردۆغان ئەو دیکتاتۆرەیە کە دەیان هەزار نەیاری سیاسی ڕەوانەی زیندان دەکات و تاوانی جینۆساید لە دژی کوردەکان ئەنجام دەدات، وتیشی، ئه‌ردۆغان وانەی دیموکراسی و ئەخلاقیاتی شەڕ دەدات بە من و ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش جێی پـێکەنینە.

بنیامین نەتەنیاهو لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئەردۆغان ئەو دیکتاتۆرەیە کە دەیان هەزار نەیاری سیاسی ڕەوانەی زیندان دەکات و تاوانی جینۆساید لە دژی کوردەکان ئەنجام دەدات و باکوری قوبرسی داگیرکردووە، ئێستاش هاتووە وانەی دیموکراسی و ئەخلاقیاتی شەڕ دەدات بە من و ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل. جێی پـێکەنینە."

پاشان نووسیویەتی" باشترە خۆی لە ئۆرشەلیم هەڵنەقورتێنێت، بۆ 3000 ساڵە پایتەختمانە. ئەردۆغان تەنیا دەتوانێت لە ئێمەوە فێری چۆنیەتی ڕێزگرتن لە هەموو ئاینێک و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ببێت."

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شەوی چوارشەممە لە وتارێکیدا لە ئەنکەرە سەرۆک وەزیری ئیسرائیلی تاوانبارکرد بەوەی هەزاران ژن و منداڵی و بە تەمەنی فەڵەستینی زیندانیکردووە. گوتیشی ئەگەر ستەمکار لە جیهاندا هەبێت، ئەوە نەتەنیاهووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad