English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوای بەركەوتە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەكات
2019-03-14 [03:53 AM]

​ZNA- هەولێر


جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای كرد پێدانی بەركەوتە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی بەغداوە بپارێزرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ھەفتەی کشتوکاڵدا كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە بەڕێوەدەچێت، داوای كرد پێدانی بەركەوتە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی بەغداوە بپارێزرێت.

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن د.سەڵاح حسیەنی وەزیری کشتوکاڵ پێشوازی کرا، لە وتەیەكیشدا كە لە میانەی دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا پێشكەشی كرد، حەداد پرسی کشتوکاڵی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان خستە بەر باس و بە وەزیری کشتوکاڵی ڕاگەیاند كە دەبێت کەرتی کشتوکاڵ لە عێراقدا، ڕۆڵێکی وەها بگێرێت کە ھاوتای سامانە سروشتییەکانی دیکەی عێراق، ببێتە داھاتێک بۆ گەلانی عێراق و ببێت بە بەشێک لە کارنامەی کاری حکوومەتی نوێ بۆ چوار ساڵی داهاتوو.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی لەسەر ئەو بڕگانە کردەوە کە پەیوەستن بە بەشە پارەی جوتیارانی کوردستان، بەو پێیەی کە لە بودجەی ٢٠١٩دا پەسەند کراوە، کاری لەسەر بکرێت. 

سەبارەت بە قەبارەی ئەو بەرکەوتەی ھەرێمی کوردستان لە پێدانی پەیندا ھەیە، گوتی لە ئاستی بەرھەمھێنانی ھەرێمی کوردستان کەمترە، ھەرێمی کوردستان بەرھەمەکانی زۆر لەوە زیاترن، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە وەزیری کشتوکاڵی عێراقی کرد، بۆ ساڵانی داهاتوو پێدانی پەین زیاتر بکرێت و بەرھەمی زیاتریش لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگیرێت، چونکە کەرتی کشتوکاڵ لە برەودایە.

كۆنفرانسی هەفتەی كشتوكاڵ ساڵانە بۆ یادەکانی ئادار، لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بە مەبەستی برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ لەو وڵاتەدا.





ئەم هەواڵە 1339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad