English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە توندی سەرکۆنەی ھێرشەکەی نیوزلەندا دەکات
2019-03-15 [02:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە توندی سەرکۆنەی ھێرشەکەی نیوزلەندا دەکات.

لە پەیامێکدا لە ھەمبەر ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی نویزلەندا دەڵێت: بەنرخترین کائین لە گەردووندا مرۆڤە و خوای گەورە ھەموو ئەو پێدراوانەی بە مرۆڤ بەخشیوە، بەمانای گەورەیی مرۆڤە. بۆیە بەبێ ھۆکار ئازار دان و کوشتنی ھەر مرۆڤێک، تاوانێکی گەورەییە. ھەروەھا وتی: ئەمڕۆ لە جیھاندا گرووپێکی دژە ژیان پیدابوون کارە قێزەون و نامرۆڤاییەتییەکانیان ھەر جارەو دەیدەنە پاڵ ئایدۆلۆژیایەکی ئاسمانی و فکری، ئەمڕۆ مزگەوتەکان بوونە ئامانجی ئەو تاقمە دژە ژیانە.

ڕووداوەکەی ئەمرۆی ھەردوو مزگەوتی ئەلنوور و لینود لە ناوچەی هاگلی پاركی شاری كرایستچەرچ لە باشوری نیوزلەندا لەکاتی نوێژی بەیانیدا، بە ھەموو شێوەیەک سەرکۆنەی دەکەین و ھیوادارین ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای دادپەروەی بگەیێنرێن.

سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین داواکارین لە خوای گەورە ھەرچی زووترە شیفا بۆ بریندارەکان بنێرێت و شەھیداکانیش بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

١٥ی٣ی٢٠١٩





ئەم هەواڵە 9556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad