English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی هێرشی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا
2019-03-16 [06:53 AM]

ZNA-هەولێر


ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشەکەی نیوزلەندا تیرۆریستی، رەگەزپەرستیی و ئیسلامفۆبیایە.

میشێل باچلێت بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دوو هێرشەکەی سەر مزگەوتەکانی نیوزلەندای بە تیرۆریستیی، رەگەزپەرستیی و ترس لە ئیسلام ناوبرد.

بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، رەگەزپەرستیی دژی هەموو ئەو بنەمایانەیە کە ئەوان بڕوایان پێیەتی، ئەوان هەوڵدەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە رەگەزپەرستیی، نالێبوردەیی و دژایەتیکردنی بیانییەکان.

وتیشی، ئەوەی لە دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا روویاندا نموونەن بۆ رەگەزپەرستیی، ترس لە ئیسلام و تیرۆریزم.

لە چلهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکاندا ئامادەبوان وەستان بۆ رێزگرتن لە رۆحی قوربانیانی هێرشەکانی نیوزلەندا.

دوێنێ هەینی (١٥ی ئازاری ٢٠١٩) لە ڕووداوێکى هێرش و تەقەکردندا بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا زیاتر لە ٥٠ کەس شەهیدبوون و دەیان کەسیش برینداربوون.



ژمارەی دانیشتووانی نیوزلەندا نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە و ١%ی ئەو ژمارەیەش موسڵمانن و، لە ٥٠ هەزار کەس تێپەڕیکردووە، کە زۆربەیان پەنابەرن و شانبەشانی مەسیحی و هیندۆس و بوزییەکان ژیان بەسەردەبەن.

 





ئەم هەواڵە 4990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad