English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌ت وكوردستانی به‌هێزتر ، واتا به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانى گه‌لى كورد ..
2019-03-16 [10:30 AM]

نۆسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بۆ ره‌وشێكی ئاسایی به‌ هه‌وڵ و تێكۆشان و دیپلۆماسی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد ، به‌ تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانیی و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان  وایانكرد كه‌  نه‌خشه‌ وپیلانه‌ شوومه‌كان له‌ دژی ئه‌زموونی كوردستان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه‌. دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئینجا هه‌وڵی سرٍینه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا به‌ھۆی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و قه‌یرانی دارایی و په‌رته‌وازه‌ییی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ھه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی سه‌ختی ده‌رباز كرد و چاودێران ھاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ھه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغی گه‌شه‌ی ئابووری و سیاسیدایه‌ و پێویسته‌ پڕۆسه‌ی سیاسی بكه‌وێته‌وه‌ ڕه‌وشی ئاساییی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ داھاتوویه‌كی باشتر گه‌ره‌نتی بكرێت.پێویسته‌ ھه‌ندێ ھێڵی گشتی ھه‌بن و ھه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان پابه‌ند بن به‌و ھێڵه‌ گشتییانه‌وه‌ تا له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ سه‌قامگیریی ته‌واو بۆ ھه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌. ھێڵه‌ گشتییه‌كان به‌ھێزی و سه‌ربه‌خۆییی داموده‌زگاكانی ھه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندیی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، به‌تایبه‌تی له‌ پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كانی، وه‌ك پرسی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ ره‌وشێكی هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات ، ئه‌وڵه‌وییه‌تی گشت لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو هێز ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌خوازێ‌ گشت هه‌نگاوه‌كان ده‌خوازی په‌ڵه‌ بكرێت له‌ ئاواكردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان بێ‌ ، نه‌ك به‌رژوه‌ندی حزبی و شه‌خسی . سه‌ردانی چه‌ندین به‌رپرسی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌ سه‌ر ئاستێكی به‌رز و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی‮ ‬ئه‌م دواییه‌ی‮ ‬‮ ‬سه‌رۆك بارزانی‮ ‬بۆ به‌غدا و دوو وڵاتی‮ ‬كه‌نداو،‮ ‬پێگه‌ی‮ ‬كوردی‮ ‬له‌سه‌ر ئاستی‮ ‬ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تی‮ ‬به‌هێز تر كرد،‮ ‬ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌زایی‮ ‬و بۆچوونه‌كانی‮ ‬سه‌رۆك،‮ ‬كه‌ هه‌رده‌م له‌ هه‌وڵی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ته‌بایی‮ ‬و پێكه‌وه‌ژیاندایه‌،‮ ‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‮ ‬هه‌وڵه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‮ ‬یه‌كپارچه‌یی‮ ‬عێراقدایه‌،‮ ‬به‌ڵام سه‌روه‌ری‮ ‬كورد پارێزراوه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی‮ ‬پابه‌ندبوون و سه‌روه‌ری‮ ‬ده‌ستوور،‮ ‬ئه‌مه‌ش مافه‌كانی‮ ‬كورد دابینده‌كات،‮ ‬به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆك بارزانی‮ ‬مافی‮ ‬سه‌ربه‌خۆیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وه‌لا نه‌ناوه‌،‮ ‬به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كان بۆ لێكتێگه‌یشتن و گه‌یشتن به‌و مه‌رامه‌ پیاده‌كراوه‌‮. ‬ئه‌وان گره‌وه‌كه‌یان دۆڕاند كه‌ وایان مه‌زنده‌ ده‌كرد و خه‌ونیان به‌ له‌ ده‌ستدانی‮ ‬پێگه‌ و كاریگه‌ر و سه‌ركردایه‌تیی‮ ‬سه‌رۆك بارزانی‮ ‬و به‌ كۆتاهاتنی‮ ‬رۆڵی‮ ‬پارتی‮ ‬ده‌بینی،‮ ‬به‌ڵام سه‌ردانه‌ی‮ ‬ئه‌م دواییه‌ی‮ ‬جه‌نابی‮ ‬سه‌رۆك ئه‌وه‌ی‮ ‬بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رخست كه‌ سه‌رۆك بارزانی‮ ‬سه‌ركرده‌یه‌كی‮ ‬كاریگه‌ر و كاریزمایه‌ و له‌ ناوچه‌كه‌ پێگه‌ی‮ ‬تایبه‌تی‮ ‬هه‌یه‌ كه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا به‌شێوازێكی‮ ‬فه‌رمی‮ ‬له‌سه‌ر ئاستی‮ ‬به‌رز پێشوازییان له‌ سه‌رۆك بارزانی‮ ‬كرد‮. ‬پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‮ ‬كورد و دابینكردنی‮ ‬مافه‌ ره‌واكان بێت،‮ ‬ئه‌مه‌ش بێگومان به‌‮ ‬یه‌كڕیزی‮ ‬و پێكه‌وه‌ كاركردنی‮ ‬سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‮ ‬كوردستان ده‌بێت،‮ ‬دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‮ ‬حزبی‮ ‬و ناوچه‌گه‌ری‮ ‬و پێكهێنانی‮ ‬حكوومه‌تێكی‮ ‬به‌هێز و به‌ توانا به‌ گوێره‌ی‮ ‬ئاكامی‮ ‬هه‌ڵبژاردنه‌كانی‮ ‬30ی‮ ‬ئه‌یلوولی‮ ‬رابردوو،‮ ‬پۆسته‌كانیش به‌ گوێره‌ی‮ ‬ئه‌و ئیستحقاقه‌ دابه‌شبكرێن،‮ ‬حكوومه‌تێك بێت كه‌ پێویسته‌ لایه‌نی‮ ‬به‌شداربوو به‌ گیانێكی‮ ‬كوردپه‌روه‌رانه‌ و له‌ ئه‌ستۆگرتنی‮ ‬به‌رژه‌وه‌ندی‮ ‬كوردستان كاره‌كان ئه‌نجامبدات،‮ ‬دوور له‌ موزایه‌داتی و كشانه‌وه‌ی‮ ‬دواساته‌كان،‮ ‬یا رۆڵی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌ت له‌ هه‌مان كاتدا‮. ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ چیتر به‌رژوه‌ندی گشتی نه‌كرێته‌ قوربانیی به‌رژوه‌ندی حزب و كه‌س ولایه‌نێك و هه‌نگاوه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌ گشت بواره‌كاندا ده‌سپێ بكات ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی چوار ساڵی پر له‌ كێشه‌ ، گه‌مارۆدان و شه‌رٍ و پیلانگێریمان تێپه‌رٍاند .. ھاوڕایی و یه‌كھه‌ڵوێستیی ھێز و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ قۆناغی ئێستای گه‌شه‌كردنی ھه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشھاتانه‌دا كه‌ ڕوو ده‌ده‌ن زۆر گرنگه‌، له‌ داھاتووشدا گرنگه‌ كه‌ گوتارێكی ھاوبه‌ش ھه‌بێت. شتێكی ئاساییه‌ جیاوازی له‌ بۆچوونی حزبه‌كاندا ھه‌بێت، له‌ ھه‌موو دنیاش ئه‌وه‌ نۆڕماڵه‌، به‌تایبه‌تی له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا جیاوازییه‌ك ھه‌یه‌ له‌ ورده‌كاریدا ئه‌وه‌یدا كه‌ چۆن سیاسه‌تی دارایی و سیاسی و ئه‌منی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، ئه‌مانه‌ نابنه‌ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی په‌رته‌وازه‌یی زیانی لێ بكه‌وێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌ر جیاوازییه‌ك ھه‌بێت له‌ ھه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا كارێكی مه‌ترسیدار نییه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسییه‌، نه‌بوونی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌ پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كاندایه‌، كه‌ ده‌بێ به‌ پاڵپشتیی یه‌كدی ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیات و ھه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان ببنه‌وه‌.پارتی و یه‌كێتی پێشتر ڕێككه‌وتنیان ھه‌بووه‌، ھه‌ندێ بنه‌مای ھاوبه‌شیان ھه‌یه‌ و پێشتریش كاریان له‌سه‌ر كردووه‌ و پێكه‌وه‌ بوونه‌، ڕاسته‌ ھه‌ندێك جار په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و یه‌كێتی ھه‌وراز و نشێوی تێدا بووه‌، به‌ بڕوای من دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه‌ حكوومه‌ت پێك دێنن، ئه‌و گرفتانه‌ی ڕابردوو كه‌متر ده‌بنه‌وه‌ و زیاتر ته‌با ده‌بن. گه‌لی كورد ، له‌ پێناو  به‌ دیهێنانی ئامانجه‌كانی هه‌زاران شه‌هیدی به‌خشیووه‌ و ده‌به‌خشێ‌ ، هیچی تر نابێ‌  كات به‌ هه‌ده‌ر بدرێ‌ له‌ پێناو به‌رژوه‌ندی تایبه‌ت و پۆست و شتی تر ، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ حكومه‌تێكی به‌هێز و خزمه‌تگوزار له‌ ئاست چاوه‌روانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئاوا بكرێت و چوار ساڵی ئاینده‌مان ببێته‌ گرنگیدان و پێشكه‌وتن له‌ گشت سێكته‌ره‌كان به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێزتر..





ئەم هەواڵە 1657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad