ZNA- ھەولێر
نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی داوای لە باوکی کردووە کاربکات بۆ گەڕانەوەی بۆ خولی ئیسپانی.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، نەیمار داوای لە باوکی کردووە پەیوەندی بە ھەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بکات بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ خولی ئیسپانی.
لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی ریال مەدرید بە روونی بە باوکی نەیماریان گووتووە کە خۆی یەکلایی بکاتەوە بە پەیوەندیکردن بە یانەی شاھانە بۆ ئەوەی بەفەرمی قسە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان بکەن بەمەبەستی گواستنەوەی نەیمار بۆ یانەی شاھانە.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە رایانگەیاندووە جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ نەیمار مۆرناکەنەوە و ئەم یاریزانە ھیچ پەیوەندییەکی بە یانەی بەرشەلۆنە نەماوە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 10843جار خوێندراوەتەوە |