English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەسائیب ئەهلو حەق: ئەمەریكا گەیشتە ئەو بڕوایەی كە لەعێراق دۆڕاندوویەتی
2019-03-17 [05:10 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لەڕاپۆرتێكیدا، حه‌شدی شه‌عبی به‌ تێوه‌گلان له‌ "كوشتن"ی هاووڵاتییان تۆمه‌تبار دەكات، میلیشیای عەسائیب ئەهلو حەق وەڵامی راپۆرتەكەی ئەمەریكا دەداتەوە.

مه‌حموود روبه‌یعی، گوتەبێژی عەسائیب ئەهلوحەق بە رووسیه‌لیه‌وم-ی راگەیاند: "راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رچووه‌ و سووكایه‌تی به‌ حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌، دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ له‌ عێراق دۆڕاندوویه‌تی".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی عێراق، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد سه‌ركه‌وتن، ئه‌وه‌ش دۆڕانێكی سیاسی گه‌وره‌تره‌ له‌ دۆڕانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌".

گوته‌بێژه‌كه‌ی عه‌سائیب راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و جۆره‌ راپۆرتانه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، حه‌شدی شه‌عبی و كوتله‌ سیاسییه‌كان ناچار ناكات ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانییان بن".

رۆژی هه‌ینی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راپۆرتێكی له‌ باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی و كوشتن تۆمه‌تبار كرد.

 





ئەم هەواڵە 9382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad