English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەكانی تەرخون بزانە
2019-03-17 [12:12 PM]

هەولێر _ ZNA



تەرخوون یەكێكە لەو سەوزانەی كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن، جگە لەوەی تامێكی خۆش و تایبەتی هەیە، چەندین سودیشی بۆ لەش هەیە.

ئەم سەوزەیە لە دروستكردنی زەڵاتەدا بەكاردەهێنرێت، هەروەها پاش وشك كردنیشی وەك بەهارات بۆ تام خۆشكردنی چەندین جۆری خۆراك بەكاردەهێنرێت .

خواردنی ئەم سەوزەیە سودی زۆر بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانكردنی هەرسكردن و هەروەها سودێكی زۆریش بە ماسولكەكانی لەشی مرۆڤ دەگەینێت.

ئەو ماددە دژە ئۆكسیدانەی لە پێكهاتەی تەرخوندا هەیە، دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەكتریا و ڤایرۆسە زیان بەخشەكانی لەش، بە تایبەت ئەو ڤایرۆس و میكرۆبانەی لە نزیك شوێنكی برینداری لەشدا كۆدەبنەوە.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن لە كاتی برینداربونی شوێنێكی جەستەیاندا، دەكرێت كەمێك تەرخون بهاڕن و بیدەن لەسەر برینكە، ئەمەش جگە لەوەی ڤایرۆس و میكرۆبەكان لەناودەبات یارمەتی زوو چاكبونەوەی برینەكەش دەدات.

تەرخون رێگری دەكات لە ئەگەری توشبوون بە ئەنفلۆنزا و كۆكە و هەڵامەت هەروەها دژی رۆماتیزم و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەیە.

توێژینەوە پزیشكیەكان سەلماندویانە كە خواردنی تەرخوون ئەگەری توشبوون بە جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە، هەروەها چاكبونەوەی توشبووانی شێرپەنجە خێرا دەكات.

چەند پسپۆڕێكی چینی ئاماژە بەوە دەكەن تێكەڵكردنی زەنجەبیل و تەرخوون پاشان خواردنی چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی ئازاری سەریان هەیە، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی مەلاریا كەمدەكاتەوە.

هەروەك كوڵاندنی تەرخون پاشان خواردنی ئاوەكەی بە گەرمی، دەبێتە هۆی هێوركردنەوەی مێشك و كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە خەمۆكی و دڵە ڕاوكێ، هەروەها بیری مرۆڤیش بەهێز دەكات.

چەند پسپۆڕێكی ژاپۆنیش بۆیان دەركەوتووە، دانانی دوو كەوچك لە تەخونی وشك لە پەرداخێك ئاوی گەرمدا پاشان خواردنەوەی دوو جار لە ڕۆژێكدا، دەبێتە هۆی جوانكردنی پێست و، دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون دوادەخات.





ئەم هەواڵە 9628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad