English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دێربی میلانۆ لە پێناو چامپیۆنزلیگ
2019-03-17 [10:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یاریی دێربی میلانۆ، دێربی تووڕەیی و دێلا مادۆنیا لەنێوان ھەردوو یانە ھاوشارییەکەی میلانۆ، ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان چاوەکان بۆ دێربییەکی دیکە دەبەنەوە سەر یاریگەی سانسیرۆ.

ئەمشەو کاژێر ٢٢:٣٠ ھەردوو یانە لە دێربییەکدا کە لەپێناو مسۆگەرکردنی پلەیەکی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داھاتوویە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

ھەردوو یانە بە دوو بارودۆخی جیاوازدا تێدەپەڕن، ئەیسی میلان لە باشترین کاتەکانیدایە ئینتەریش بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتیش کێشەکانی ماورۆ ئیکاردی لەگەڵ یانەکە بەردەوامن و ئەمشەویش بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.

میلان و ئینتەر مێژووییەکی دوور و درێژیان بەرامبەر یەکدی ھەیە، ١٦٩ یارییان بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، میلان ٥١ یاریی بردووەتەوە، ئینتەر ٦٣ بردنەوەی ھەیە و ٥٥ یارییش بەیەکسانبوون کۆتاییھاتووە.

ئەیسی میلان لە رووبەڕوونووەی نێوانیاندا ٢١٧ گۆڵی کردووە و نیرازۆریش ٢٣٣ گۆڵی لە تۆڕی لۆمباردییەکان کردووە.

میلان ١٠ یارییە نەدۆڕاوە و ئەمشەو بە پشت بەستن بە ھاندەرانی دەیەوێت تیپە ھاوشارییەکەشی لە زەوی بدات و جێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەند بەتەواوی جێگیر بکات و زیاتر لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داھاتوو نزیکببێتەوە، ئینتەرمیلانیش چاوی لەوەیە بردنەوەی ئەم یارییە بکاتە دەستپێکی چارەسەری کێشەکانی و پلەی سێیەم لە رۆسۆنێری وەربگرێتەوە.

رکابەرییەکی لە مێژینە و مێژوویی، لەنێوان دوو یانەی یەک شار و لەپێناو یەک ئامانج، کە گەیشتە بە چامپیۆنزلیگ و پلەی سێیەمی ریزبەند، کامیان سەرکەوتوو دەبن، کامیان سێ خاڵ دەبەنەوە، میلان یان ئینتەر، سانسیرۆ ئەمشەو بە وەڵام دێت.





ئەم هەواڵە 9664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad