English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرانترین ئۆتۆمبێلەکانی دروست کراو لە جیهان 
2019-03-17 [12:11 PM]

Z.N.A


گرانترین ئۆتۆمبێلەکانی دروست کراو لە جیهان 
لە لیستی 10 ئۆتۆمبێلی دروست کراوی گرانبەها لە جیهان ئۆتۆمبێلەکانی وەکوو فیراری، ئاستۆن مارتین، بوگاتی، لامبۆرگینی، کونیگزگ، مارسدیس و رولزرویس هەیە.
لە پێشانگای نێودەولەتی ژنێو لە سویسرا چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها نمایش کران.
کۆمپانیای بوگاتی نوێترین و گرانترین ئۆتۆمبێلی سفر کلیۆمەتری خۆی پێشکەش کرد کە بە گرانترین ئۆتۆمبێل دەست نیشان کرا ئەویش بە نرخی نزیکەی دوازدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار ئەم مۆدیلە تەنها یەک نمونەی دروست کراوە و پێش دەست پێکردنی فەرمی پێشانگای ناوبراو فرۆشرابوو.
شایانی باسە هەر کەسێک ئەم ئۆتۆمبێلە بکرێت دەبێت باجی 19 ملیۆن دۆلاریش  بدات و لەم پێشانگایە هیچ مۆدیلێکی ئۆتۆمبێلی کلاسیکی بوونی نەبوو چوونکە نرخی گرانترین ئۆتۆمبێلی کلاسیک نزیکەی 20 ملیۆن دۆلارە و زیاترە لەم ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر.
ئەم بابەتە لەسەر وێبسایتی Motor1  دەست کەوتووە و نرخی بوگاتی نزیکەی 5.8 ملیۆن دۆلا دیاری کرابوو.

۱۰. فیراری سرجیو پینین فارینا
دروست کراوی ساڵی ۲۰۱۳
نرخ: ۳ ملیۆن دۆلار

۹. ئاستۆن مارتین والکری
تا ئێستا دروست نەکراوە
نرخ: ۳ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار دۆلار

۸. بوگاتی شیرۆن سپۆرت
دروست کراوی ساڵی ۲۰۱۸
نرخ: ۳ ملیۆن و ۲۶۰ هەزار دۆلار

۷. بوگاتی ویرون Vivere تیونینگ 
دروست کراوی ساڵی ۲۰۱۳
نرخ: ۳ ملیۆن و ۴۰۰ هەزار دۆلار

6. لایکان هایپرسپۆرت W Motors
دروست کراوی ساڵی ۲۰۱۳
نرخ: ۳ ملیۆن و ۴۰۰ هەزار دۆلار

۵. لامبۆرگینی وِنِنو
دروست کراوی ساڵی ۲۰۱۳
نرخ: ۴ ملیۆن و ۵۰۰ هەزار دۆلار

4. کونیگزگ CCXR Trevita
دروست کراوی ساڵی ۲۰۰۹
نرخ: ۴ ملیۆن و ۸۰۰ هەزار دۆلار

3. مارسدیس مایباخ Exelero
دروست کراوی ساڵی ۲۰۰۵
نرخ: ۸ ملیۆن دۆلار

2. رولز رویس Sweptail
دروست کراوی ساڵی ۲۰۱۷
نرخ: ۱۲ ملیۆن و ۸۰۰ هەزار دۆلار

۱. بوگاتی La Voiture Noire
دروست کراوی ساڵی ۲۰۱۹
نرخ: ۱۲ ملیۆن و ۵۰۰ هەزار دۆلار
 





ئەم هەواڵە 10348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad