English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زۆرترین سزای ئۆتۆمبێل لە جیهان
2019-03-17 [12:33 PM]

Z.N.A


زۆرترین  سزای ئۆتۆمبێل لە جیهان
خاوەنی یەکەمین سزای شوفێری لە ساڵی 1899جیکوب جێرمەن (Jacob German) بوو ناوبراو لە نیۆیۆرکی ئەمریکا شوفێری تەکسی بوو بەهۆی خێراییەکەی سزا درا کە خێرایی ئەوکاتی رێگاکە دەبوایە ٨ مایل بێت واتە (12.8) کیلۆمەتر لە رێگای راست و لە سوورانەوەش(4) مایل، جیکوب نزیکەی 12 مایل خێراییەکەی بوو بەهۆی خێراییەکەی دەستبەسەر کرا و رەوانەی زیندان کرا.
لە ووڵاتێکی وەکوو فینلەندا سزادانی شوفێر لەسەر داهاتەکەیەتی واتا داهاتەکەت چەند بێت لەسەر ئەم داهاتە سزایەکەی دیاری دەکرێت و تا داهاتی کەسەکە زیاتر بێت زیاترسزا دەدرێت.
سزای 4000 چوار هەزار دۆلار لە ساڵی 2006 بۆ بازرگانێک بوو بەناوی رۆنالد کلۆس (Ronald Klos) کە بەخێرایی (156مایل) واتا(251کیلۆمەتر) شوفێری دەکردو لەهەمان کاتدا بە تەلەفۆنیش قسەی دەکرد و لە لایەن پۆلیسی هاتووچۆ راگیرا و بە وتەی پۆلیسی هاتووچۆی سکۆتلەندا ئەمە خێراترین ئۆتۆمبێل بووە کە توانراوە بە کامێرای چاودێری وێنەکەی بگیرێت.
ئۆتۆمبێلی کلۆس لە جۆریBMW CSl M3  بوو و بە بڕی 4000دۆلار سزا درا و بۆ ماوەی یەک ساڵ نەیتوانی چیتر شوفێری بکات. 
لە دوایین ئامار ساڵی 2010 میشێل پریدۆن (Michel Perridon) بەرێوەبەری کۆمپانیای Trust International BV کە کۆمپانیایەکی ئامێری ئەلەکترۆنی و کۆمپیوتەریە و خاوەنی یەکەمین بوگاتی ویرۆنی ناو هۆلەندایە کە بەشێوەی قەرز بۆکورەکەی کریبوو تووشی سزای هاتووچۆ بوو لە شاری رۆتێردام 100 مایل (160کیلۆمەتر) خێراییەکەی کوری ناوبراو بوو و لەلایەن پۆلسی  هاووچۆ راگیرا کە خێرایی ئەم رێگایە دەبوایە 50 مایل بێت (80کیلۆمەتر) و بەم هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی راگیرا و دانراوە بۆ  فرۆشتنی ئاشکرا.
سەرچاوە: carbuzz
 





ئەم هەواڵە 17767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad