English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی داوا دەکات باڵیۆزی ئەمریكا بانگ بکرێتە وەزارەتی دەرەوە
چەکدارانی حەشدی شەعبی
2019-03-17 [02:08 AM]

ZNA - هەولێر


عەلی حوسەینی گوتەبێژی میحوەری باكوور لە حەشدی شەعبی، داوای لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیران كرد، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، بۆ لێپێچێنەوە بانگ بکاتە وەزارەتی دەرەوە.

حەشدی شەعبی داوا دەکات ناڕەزایەتی لەسەر ناوبردنی حەشدی شەعبی بە میلیشیای تائیفی، لەلایەن واشنتنەوە، لە رێگەی باڵێوزەوە بداتە حکومەتی ئەمریکا.

حوسەینی سەرسوڕمانی خۆشی لە بێدەنگیی حكومەت لە ئاست پێشێلكارییە بەردەوامەكانی واشنتن بەرانبەر بە حەشدی شەعبی دەربڕی.

دوێنێ، روبێرت پالادینۆ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، حەشدی شەعبیی بە ملیشیای تائیفی ناوبرد و گوتی حەشدی شەعبی ھۆكاری زیاتری ئاڵۆزییەكانی عێراقە.





ئەم هەواڵە 9247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad