English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نده‌نوسیا.. په‌نجا كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا
2019-03-17 [02:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ ئه‌نده‌نوسیا له‌ ئه‌نجامی بارانبارین لافاو دروست بوو کە ناوچەکانی ھەرێمی پاپوا رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای گرتەوە، به‌هۆیه‌وه‌ ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتە سروشتییەکانی ئیندۆنێزیا، سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆھۆ ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی باران بارینێکی بەخوڕ ناوچەکانی ھەرێمی پاپوای گرتەوە، لافاو لە ناوچەکە دروستبوو.

وتیشی، به‌هۆی لافاوەکە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٩ كه‌سی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەگەری ھەیە ژمارەی قوربانییەکانی لافاوه‌كه‌ بەرزببێتەوە.





ئەم هەواڵە 4936جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad