English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوبرائیل فیلمە كوردییەكان دەگەیەنێتە ئیتاڵیا
2019-03-16 [01:02 AM]

هەولێر - ZNA 


سینەماكار ‌و دەرهێنەری كورد جوبرائیل ئەبوبەكر دەبێتە نوێنەری رۆژهەڵاتی ناوەرِاستی فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی ‌و لەو رێگەیەوە فیلمە كوردییەكان دەگەیەنێتە وڵاتی ئیتاڵیا

 

 
دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی نوێنەرایەتیكردنی ئەو فێستیڤاڵە، بە ئاژانسی زاگرۆسی راگەیاند "بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن فێستیڤاڵی كلات نیسای سینەمایی كە لەوڵاتی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت، وەك نوێنەری رۆزهەڵاتی ناوەرِاستی فێستیڤاڵەكە دەستنیشان كراووم". 
 
گوتیشی "فیلمەكانی رۆژهەڵاتی ناوەرِاست و هەرێمی كوردستان لەرێگەی منەوە دەنێردرێت بۆ ئەو فێستیڤاڵە كە لە بواری سینەمای جیهانیدا خاوەن پێگەیەكی باشە" .
 
جوبرائیل ئەبوبەكر داوای لەدەرهێنەرانی سینەمایی لە رۆژهەڵاتی ناوەرِاست بەگشتی ‌و هەرێمی كوردستان كرد ئەوانەی كە خوازیارن فیلمەكانیان لەو فێستیڤاڵەدا بەشداری بكات، پەیوەندی پێوە بكەن‌و فیلمەكان بنێرن تا هەلی بەشداریكردنیان لەو فێستیڤاڵەدا بۆ برِەخسێنرێت
 
لە 26ی ئایاری 2018دا فیلمێكی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر بەناوی (ئەیلان) بەشداری خولی ئەو ساڵەی فێستیڤاڵەكەی كرد‌ و لە كۆتایی فێستیڤاڵەكەدا خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا.

 

 
فیلمی (ئەیلان) بەسپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەنێو 437 فیلم كە بەنوێنەرایەتی 60 وڵاتی جیهان كە بەشداریی فێستیڤاڵەكەیان كردبوو خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا
 
چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لە سوریا شەرِ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەرِێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی.

 

 
دواهەمین فیلمی سینەمایی جوبرائیل ئەبوبەكر، بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد ‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.

 

 
جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبووی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێزیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات.
 




ئەم هەواڵە 10246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad