English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی ئیسرائیل: تیرۆریستیەكەی نیوزلەندا سەردانی ئیسرائیلی كردووە
2019-03-18 [05:15 AM]

​ZNA – هەولێر


تیرۆریستەكەی هێرشی كردە سەر مزگەوتەکانی نیوزلەندا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا سەردانێکی کورتی ئیسڕائیلی کردووە، بەگوێرەی قسەی بەرپرسێكی ئیسرائیل.

بەرپرسێکی دەزگای دانیشتوان و کۆچی ئیسڕائیل  دەڵێت، برینتون تارانتی ئوستڕاڵی ئەوكەسەی كردە تیرۆریستیەكەی لە مزگەوتەكانی نیوزلەندا ئەنجامدا، لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٦ دا بە ڤیزای گەشتیاری ھاتووەتە ناو ئیسڕائیلەوە و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە وڵاتەکەدا ماوەتەوە.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەدا ھیچ وردەکارییەکی دیکە لەبەردەستدا نیە سەبارەت بەوەی تارانتی ٢٨ ساڵی چی کردووە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسڕائیل.

ھەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا، تارانت سەردانی سڕبیا و بۆسنە و ھەرسک و کڕواتیای کردووە و سەردانی کۆمەڵێک شوێنی مێژووی جەنگی کردووە پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٧ دا، لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا سەردانی شوێنە مێژووییەکانی بولگاریا و ڕۆمانیا و مەجەڕكردووە.

 





ئەم هەواڵە 5956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad