English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتێکی حکوومەت بڕیارێک لەبارەی مووچەوە دەدات
2019-03-18 [09:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی مووچەی دوو توێژ دەدات و ھەوڵی گەڕاندنەوەی مووچەکە دەدات. 

رێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) کەمێک لەمەوبەر بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠١٩، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزارەتەکەی کردووە و جەختیان لە ئاساییبوونەوەی دەوام و نەمانی (ئۆف) و ئاڵوگۆڕی دەوام کردووەتەوە.

ھاوکات ئاشکرای کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان داوە، نووسراو بکەن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی مووچەی چاودێریی خێزان و جەخت لە نووسراوی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە بکەنەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ناونووس کراون بەڵام تاوەکوو ئێستا مووچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 5290جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad