English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوفا سزای کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات
2019-03-18 [10:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، ئەگەری ھەیە بەشداریی یاری داھاتووی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نەکات.

بەگوێرەی ھەواڵێکی سایتی Independentی بەریتانی، یوفا نیازی ھەیە رۆناڵدۆ بەھۆی ئاھەنگێڕانی نەشیاوی لە یارییەکەی نێوان یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆ مەدرید کە تیایدا یۆڤی بە سێ گۆڵ سەرکەوتوو بوو سزا بدات.

پێش رۆناڵدۆ و لە یاری چووندا، راھێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دیەگۆ سیمۆنی ھەمان کاردانەوەی بەرامبەر بە ھاندەرانی یۆڤانتۆس کردبوو.

یوفا لە راگەیندراوێکدا نووسیویەتی: "دۆسییەی پێشێلکردنی یاساکانی رەوشت بۆ یارییەکەی نێوان یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆ مەدرید کراوەتەوە کە لە ١٢ی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەچووە".

یوفا تەنھا ١٨ ھەزار پاوەند سزای راھێنەری ئەتلەتیکۆی دا، بەڵام ھێشتا سزای رۆناڵدۆی نەداوە، یۆڤیش ھیواخوازە، سزاکەی بە پارە چارەسەر بکرێت.





ئەم هەواڵە 9403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad