English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ هێشتنەوەی تەندروستی جگەر  خۆت لەو خواردنانە بەدور بگرە
2019-03-18 [02:08 AM]

هەولێر _ ZNA


 

جگەر یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە، کە نزیکەی ٤٠٠ ئەرکی لە جەستەدا هەیە وەکو ڕاگرتنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و دەردانی ژەهر لە جەستە و توانەوەی چەوری زیادە، گرنگیدان بە جگەر وەکو گرنگیدان وایە بە دڵ، بەڵام هەندێک خواردن بۆ جگەر خراپە.

ماڵپەڕی "دیار" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو خواردنانە دەکات کە زیانی بۆ تەندروستی جگەر هەیە، نوسیویەتی هەوڵبدرێت خۆت لە خواردنی چێشتخانەکان بەدووربگریت، چونکە نازانیت کاتی ئامادەکردنی کەی بووە و ئەگەری هەیە ڕێژەی چەوری بەرزبێت.

بۆ زیاد نەبوونی رێژەی چەوری کە کرداری جگەر قورس دەکات و زیانی پێدەگەیەنێت لە خواردنی ماستی چەور و گۆشتی سور دووربکەونەوە یان کەمی بکەنەوە، هەروەها خواردنی هەمبەرگر و پیتزا و هتد.. کەم بکەنەوە.

بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی جگەر ئەو خواردنانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین وەکو هێلکە و چەرەسات و شیری کەم چەوری و سنگی مریشک کە پێستەکەی پێوەنەبێت، هەروەها ڕێژەی خواردنی میوە زیاد بکرێت، بەڵام پێش ئەنجامدانی وەرزش میوە بخورێت وەکو سێو هەنار و پرتەقاڵ هتد..

ڕێگەیەکیتر بۆ پاراستنی تەندروستی جگەر وەرزشکردنە هەوڵبدرێت ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە ١٥ خولەک وەرزشبکرێت، یان هەفتەی سێ کاتژمێر وەرزش بکەیت.





ئەم هەواڵە 5368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad