English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانیی فەتح و سائیرون لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پێداگرن
بدر زیادی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
2019-03-18 [10:46 AM]

ZNA - هەولێر


پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئامادەیە و لە کۆبوونەوەی داهاتوو پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت.

بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائیروون رایگەیاند، هاوپەیمانییەکانی سائیروون و فەتح نووسینەوەی پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیان تەواوکردووە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.

بەدر زیادی گوتی: لەپێناو خوێندنەوەی یەکەم، سەرۆکایەتی پەرلەمان پڕۆژەیاساکە ئاراستەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەکات. ئاماژەی بەوەشدا، لە پڕۆژەیاساکەدا بوونی هێزی زەمینی بیانی لە عێراق رەتکراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 5038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad