English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەک خەڵکی سڤیل لە هۆڵەندا بەهۆی رووداوی تەقەکردن بوونە قوربانی
2019-03-18 [12:13 PM]

Z.N.A


لە وێستگەیەکی ترامی لە هۆڵەندا کەسێک تەقەی لە خەڵکی سڤیل کردووە 
 لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری ئۆترێختی هۆڵەندا کەسێک کوژرا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 بە ووتەی پۆلیسی هۆڵەندا کەسێک لە وێستگەیەکی ترامی شاری ئۆترێختی هۆڵەندا تەقەی لە خەڵکی سڤیل کردووە و دواتر هەڵاتووە و تائێستا ئەو تۆمەتبارە دەستگیر نەکراوە و پۆلیس لە دوایەوەیەتی. 
 بەهۆی رووداوەکە قوتابخانەکانی شارەکە داخراون، رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر و داوا لە خەڵکی شارەکە کراوە لە شوێنی رووداوی تەقەکردنەکە نزیک نەکەونەوە.
 پۆلیس هەروەها رایگیاندووە وەکوو رووداوەکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوەدا دەکەن، ئەو ئەگەرەش رەتناکەنەوە کە ژمارەی هێرشکەرەکان زیاتر لە یەک کەس بێت.
 بەهۆی رووداوەکە، (مارک رووتە) سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئەندامانی کابینەکەی بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە بانگهێشت کردووە.
 





ئەم هەواڵە 5515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad