English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێك لەسەر دروستكردنی تاسەیەك دەكوژرێ‌
2019-03-18 [12:22 PM]

Z.N.A


سەمیر بە تراكتۆر شكاندییەوە سەرم بۆیە تەقەم لێكرد

گەنجێك لە نێو بازاڕی ناحیەی كەورگۆسكی سەر بە شاری هەولێر، لەلایەن کۆنەدراوسێیەكییەوە دەستڕێژی گولــلـەی لێكرا و كوژرا. كوشتنی گەنجەكە بەهۆی دروستكردنی تاسەیەك بووە لە بەردەم ماڵی بكوژەكەدا.
 رووداوەکە رۆژی 11/3/2019 لە نێو بازاڕی ناحیەی كەورگۆسك روویدا، کە تێیدا سەمیری تەمەن 34 ساڵ و خاوەنی پێنج منداڵ کوژرا.

 سەمیر تاسەیەكی لە بەردەم ماڵەكەی دروستكردبوو، بۆ ئەوەی بۆڕیی ئاوەرۆكەیان نەشكێ‌. دراوسێكەشیان داوای لابردنی تاسەكەی كردبوو، چونكە جێگەی وەستاندنی ئۆتۆمبێلی لێ تێكداوە، بەڵام سەمیر پێیدەڵێ هیچ كێشەی بۆ تۆ دروست نەكردووە، بۆیە لای نادەم، ئیدی دەمەقاڵی لە نێوانیان دروستبووە، پاشان لە یەكدیان داوە.

 (ئە.ن) تەمەن 41 ساڵ، باوكی چوار منداڵە، دانی بە كوشتنی سەمیر داناوە، لە دانپێدانانی پۆلیسدا دەڵێت: سەمیر ساڵێك لەمەوبەر لێی دام، زەبرێك بەر سەرم كەوت، بۆ چارەسەر چووم بۆ ئێران، ماوەی ساڵێك چارەسەرم وەرگرت، بەڵام ئەوان سەردانیان نەكردم و داوای لێبوردنیشیان نەكرد، بۆیە رقم بەرامبەری هەڵگرت، تا ئەو رۆژە لە بازاڕ بینیم. من تاكسیم پێبوو، سەمیر بە تراكتۆر شكاندییەوە سەرم، منیش لێی دابەزیم و سێ‌ فیشەكم پێوەنا و كوشتم و دواتریش هەڵاتم.  
 





ئەم هەواڵە 3442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad