English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... چاودێری دانانی سیستمی غازی شل دەکرێت
2019-03-18 [01:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیەتی سلێمانی و لایەنەپەیوەندیدارەکان بەدواداچون بۆ دانانی سیستمی غاز دەکەن و قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو پێویستە لەدانانی سیستمی غازی شل "LPJ" دا ھەموو مەرجەکانی سەلامەتی رەچاو بکرێت .

ئەمرۆ دووشەممە بۆ دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ سیستمی غازی "LPJ" لە بیناو باڵەخانەکان و ئوتومبێل، ئاوات محەمەد قائیمقامی  سلێمانی لەگەڵ لایەنەپەیوەندارەکان کۆبووەوە  ئەو مەرج و رێنمایانە تاوتوێکران کە پێویست بۆ سەلامەتی ھاوڵاتیان لەکاتی دانانی سیستمی غازی شل  لەبەرچاو بگیرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لەم ساڵانەی دوایدا بەشێوەیەکی بەرچاو دانانی سیستمی غازی "LPJ" رووی لەزیادبون کردووە و بەھۆی ھەستیاری سیستمەکەشەوە پێویستە بەووردی چاودێری بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی بۆ رێگری کردن لە رووداوی نەخوازراو بەووردی چاودێری سیستمەکە دەکەن و ھەموو بیناو باڵەخانەکان پابەند دەکرێن لەکاتی دانانی سیستمەکەدا مەرجەکانی سەلامەتی لەبەرچاو بگرن.

ئاوات محەمەد راشگەیاند: ھاوشێوەی بیناو باڵەخانەکان لە دانانی سیستمی غازی شل بۆ ئوتومبێل پێویستە ھەموو مەرج و رێنمایەکانی سەلامەتی لەبەرچاوبگیرێت ئەمەش بۆ پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینان لەھەر رووداوێکی نەخوازراو.

قائیمقامی سلێمانی دەشڵێت لەدوای دانانی سیستمەکەش لەلایەن کەسانی شارەزاو پسپۆڕ بەردەوام چاودێری ھەموو ئەو شوێنانە دەکرێت کە کار بەسیستمی غازی شل  "LPJ" دەکەن.

         





ئەم هەواڵە 3217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad