English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێك: فەرمانی خەرجكردنی پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەرچووە
2019-03-18 [02:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئیخڵاس سەباح دلێمی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، بەغدا مانگانە 522 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرێت، بۆیە مووچەی ئەو سێ مانگەی ئەم ساڵیش خەرج دەكرێـت و كێشەی نییە.

وتیشی، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی تەواوی خۆیان بێ پاشەكەوت وەردەگرن، فەرمانی خەرجكردنی پارەش لە وەزارەتی دارایی عێراق دەرچووە، مانگانە پارەكە دەنێردرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش بەپێی بەرنامەی خۆی مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات.

جەختیشی كردەوە، بەهۆی دواكەوتنی جێبەجێكردنی بودجە ناردنی پارە دواكەوت، ئێستا مانگانە پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و هیچ كێشەیە لە ئارادانییە.

پێشووتر ئەو پەرلەمانتارە وتی، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە و ئەو لێدوان و زانیارییانەی هەندێک پەرلەمانتار و بەرپرس دەیدەن کە گوایە مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەیە، ڕاست نین و مووچە و بودجە وەکو خۆی لەلایەن بەغداوە دەنێردرێن.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 8320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad