English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌باڵیۆزى فلیپین له‌عێراق كرد
2019-03-18 [02:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانى پارێزگادا پێشوازیكرد له‌ یۆڵیۆس دیتۆڵیس باڵیۆزى فلیپین له‌ عێراق.

له‌دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی فلیپین خۆشحاڵى خۆی به‌ ره‌وشى ئاوه‌دانى و سه‌قامگیری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ربڕی و هیواى سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ گه‌ل و حكومه‌تى  كوردستان خواست .

هه‌روه‌ها باس له‌ ره‌وشى په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و هاریكاری نێوان گه‌ل و حكومه‌تى كوردستان و فلیپین كراو جه‌خت له‌ بره‌ودانى پتری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئاسانكاری و هاوشارێتى هه‌ولێر و مانێلا كراو باس له‌ ئاسانكاری بۆ ئه‌و هێزه‌ كاره‌ى  ووڵاتى فلیپین كرا كه‌ له‌هه‌ولێری پایته‌خت كارده‌كه‌ن و هه‌وڵیش له‌ ئارادایه‌ بۆ هاتنى گروپی  په‌رستاری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستى له‌ سه‌ر داواى نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تییه‌كانى شاری هه‌ولێر  .

له‌مباره‌وه‌ش پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو ئاسانكارییه‌كى خسته‌ روو بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگى زیاتر ، هه‌روه‌ها جه‌ختیش كرایه‌وه‌ سه‌ر چوونى گروپی بازرگانى و وه‌به‌رهێنان بۆ وڵاتى فلیپین بۆ زیاتر بره‌ودان و گه‌شه‌پێدانى ره‌وشى ئابووری نێوان هه‌ردوولا .





ئەم هەواڵە 2974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad